نه‌ك له‌سه‌رده‌مى نه‌فامیدا و له‌ناو جه‌هل و سته‌م و تاریكییه‌كانى مرۆڤدا، له‌سه‌رده‌مى زینده‌به‌گۆڕ و شوه‌ره‌ییدا! نه‌ك ئه‌وكاته‌ى وه‌ك میرات دابه‌ش ده‌كرام، نه‌ك ئه‌وكاته‌ى هه‌موو دونیا تاریكستان بوو تاریكى له‌سه‌ر تاریكى مه‌وجى ده‌دا و نوقم بووبووم، نه‌ك ئه‌وكاته‌ى مرۆڤه‌كان كۆیله ده‌كران وه‌كو ئاژه‌ڵ بگره سوكتر سه‌یر ده‌كران! نه‌ك ئه‌وكاته‌ى ته‌نها وه‌ك هه‌وه‌سى به‌رامبه‌ر سه‌یر ده‌كرام.
هه‌مێستاكه‌ش له‌م ده‌مى ته‌كنه‌لۆژیا و سه‌رده‌مى سۆشیاڵ میدیا و تۆڕى جاڵجاڵۆكه و مۆدێڕنه و زانسته‌دا زۆر زه‌بوون و زۆر بێ‌ناز و كه‌فته‌كارم! ژینم سه‌راپا ژێرده‌سته‌یى و بێ نرخى و بێ كه‌رامه‌تییه.
ئاى چه‌نده شه‌كه‌تم له‌م بوونه به‌ناو بوونه‌دا؛ چه‌نده بێزراوم له‌م ژینه بێ په‌رژین و ئه‌وینه‌دا. به‌حساب له چڵه‌پۆپه‌ى پێشكه‌وتندام به‌ڵام هه‌روه‌ك ڕابردوو بێبه‌هام و كاڵایه‌كى بێ نرخى ڕه‌واجدارم.
وامزانى خۆم دۆزیه‌وه و ڕزگارم بوو له چوارچێوه‌ى ژێرده‌سته‌یى و چوار دیوارى، وامده‌زانى ئیتر خه‌فه‌ت و غه‌م لێم ده‌گه‌ڕێ و قوتار ده‌بم، وامده‌زانى هیلاكى و شه‌كه‌تى جه‌سته و كارى زۆر و به‌كه‌م زانینم تێپه‌ڕاند. وامده‌زانى ڕزگارم بوو ئیتر ڕۆژگارى ژینى من چراخانه و بێ تاریكى و بێ هه‌ورازه، وامده‌زانى ئیتر هه‌مووشت لای خۆمه و خۆم سالارم.
پێیان وتم: تۆ ئازادبووى له كۆت و به‌ند له‌ژێر ده‌سته‌یى و ژیانى تار. وتیان وه‌ره تۆ ئازادى له هه‌ركارێ خۆت بته‌وێ خۆت سه‌ردارى. ئیتر خۆتى و خودویستانه وه‌ره مه‌یدانى خۆشییه‌كان! به‌بێ سانسۆرى باب و برا و هاوژین و هۆز!
وتیان وه‌ره تۆ مه‌زه‌ى نێو كۆڕى، تۆمایه‌ى سه‌رگه‌رمى ژینى، تۆى شادى به‌خشى ڕۆحى! پێیان وتم به‌تۆوه خۆشه تاڵى و مه‌ستییه‌كان، بێ تۆ تاڵه گشت شیرین و خوشيیه‌كان.
به‌ڵام ئه‌فسوس، ئاخ و ئاهو حه‌سره‌تم بۆ ون بوونمه. بۆ ده‌سته‌مۆیی و به‌كه‌مزانین و بێ ژینمه، بۆكاڵفامى و خۆش باوه‌ڕى ودووره دینمه.
ئاخر گه‌لۆ له نه‌فامى هیچم به‌هیچ نه‌بوو، هیچ پله و پێگه‌م نه‌بوو، ده‌یانوت تۆ هیچى! له‌پێشكه‌وتن و مۆدێڕنه له هیچ هیچتریان پێ كردم. ئه‌وه‌ى ویستم و عه‌وداڵى بووم له‌هیچ كامیان ده‌ستم نه‌كه‌وت و هه‌ر وێڵ و سه‌رگه‌ردان بووم، ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆش هه‌ر ناسۆر و زینده‌به‌گۆڕى جه‌سته و ڕۆحمه، هه‌ر بچوكى و بوكه‌ڵه‌یى و كاڵا لاته‌كه‌ى ڕابردووه، به‌ڵام به‌ستایڵى نوێگه‌رى و مۆدێڕنه ئه‌بده‌یتكراوه.
تاوێ گه‌ڕان بۆ مه‌ستبوون و خۆشییه‌كان! ته‌مه‌نێ خه‌فه‌ت و خه‌م هه‌ڵكێشان، خۆشى و مه‌ستى و خۆ ون‌كردن دادى نه‌دام، نه‌یانتوانى هه‌توانى زامى پڕسۆى تاڵییه‌كانى ژیانم كه‌ن، نه‌یانتوانى دڵخۆشم كه‌ن ژینى شایسته و ئازادم پێ عه‌تا كه‌ن، نه‌ك ئازادى و هه‌ڵمژینى هه‌ناسه و سایه‌ى به‌شكۆ، له ئه‌نجامدا یا كوشتن و یا خۆكوشتن و سه‌رگه‌ردانى و توندوتیژى بوو به كاڵام و چاره‌ى سیام.
ئه‌مه وێناى منى ژنه وێنه‌ى شكست و كاڵابوو، وێناى نابووتى و بێزراوى و شومى پابوو، هه‌رهه‌مووى پڕغه‌م و حه‌سره‌ت ته‌ژى له بچوكى و مه‌ینه‌ت.
له‌ناو ئه‌م جه‌نگه‌ڵى گورگ و نزمى و په‌ستییه‌دا (نور و خۆر و دڵى) ژیان ده‌ركه‌وت، هه‌موو ژیان گه‌شایه و ژیایه‌وه و بوژایه‌وه. ژنان وه‌رن هه‌ستنه سه‌رپێ، خوشك و كچ و دایك و هاوسه‌ر ده‌ست هه‌ڵبڕن ده‌ستان له‌سه‌ر دڵتان دانێن، نورى خودا و میهرى خودا كه په‌یامبه‌رى ڕزگارییه به‌رێوه‌یه و بانگتان ده‌كا
پله و پێگه‌ى به‌رزى ژیان و دواڕۆژى بۆتان پێیه، پێتان ده‌ڵێ ئێوه هاوتا و براى پیاون، ئێوه مایه‌ى سه‌رفرازى و به‌رزى ژینن، ئێوه‌ن مایه‌ى ئاوه‌دانى خۆشى جیهان، هه‌ربۆ ئێوه به‌هه‌شت خراوه‌ته ژێر پاتان.
به‌بوونى تۆ دایك و بابت به‌ده‌ستى دێنن به‌هه‌شتى ڕازاوه‌ى جوان
ئازیز فه‌رمووى: هه‌ركه‌س ڕێز له ئێوه بگرێ خاوه‌ن ڕێزه، هه‌ركه‌سیش بێ‌ڕێز بێ پێتان، په‌ست و پووچ و سووكه.
فه‌رمووى: ژنان ئازایانه بێنه مه‌یدان، وه‌رن له‌گه‌ڵ هاوژین و برا و باوكتان قۆڵى پابه‌ندى و دیندارى لێهه‌ڵ بكه‌ن، ببنه سایه و ساباتى پڕ میهر و ئه‌وین. ببنه چرا و ئه‌ستێره‌ى گه‌شى پڕتینى ژین.
خوشكه‌كانم، وه‌رن له‌ژێر سایه‌ى ئه‌و ڕه‌حمه‌تون لیلعالمینه‌دا ئاسووده بن.
مرۆڤبوونى خۆتان به‌یان كه‌ن و به‌رگى زه‌لیلى و زه‌بوونى له‌ت له‌ت بكه‌ن. خوشكه‌كانم مه‌هێڵن به‌ناوى پێشكه‌وتن و زانست و مۆدێڕنه شكۆى به‌رز و جوانتان له‌كه‌دار بێ، ڕ‌ازى مه‌به‌ن ژین و جه‌سته‌تان وه‌ك بوكه‌ڵه هه‌رزان فرۆش و پڕتار بێ، مه‌هێڵن بازرگانى به خۆتان و ژیان و ده‌ورووبه‌رتان بكه‌ن بۆ پارویه‌ك یا ساتێكى ئه‌فسوناوى و خه‌یاڵاوى هه‌موو ته‌مه‌نتان به‌با بكه‌ن.
وه‌ره‌ن، وه‌ك ژنانى ده‌ورى ڕه‌سول ئاماده‌ساز و گرج‌وگۆڵ و لێهاتوانه بێنه مه‌یدان. له مه‌یدانى فیداكارى و قوربانیدان و تێكۆشان، ڕۆح و سه‌روه‌ت و سامانتان به‌خت بكه‌ن. ژنیتان پڕ كه‌ن له گه‌وره‌یى و له پێگه‌ى به‌رزى مرۆیى شكۆدارتان، له خۆشى و ژیانكردن چێژ وه‌ربگرن.
ئامان خوشكان، ده‌ستتان بده‌ن به‌ده‌ستى پێشه‌واى نوورى دڵان، پێغه‌مبه‌ر و یه‌كه‌م مامۆستاى به‌رزى جیهان، په‌یمانى پابه‌ندى پێ بده‌ن دڵ و ڕۆح و جه‌سته و بوونتان ڕزگار بكه‌ن. به‌ره‌و به‌هه‌شتى سه‌رفه‌رازى هه‌نگاوه‌كانتان پڕتین و به‌هێز بكه‌ن.
وه‌رن حه‌واكانى خوشكم، په‌یمان نوێ بكه‌ینه‌وه تا دواساتى ته‌مه‌ن هه‌ڵگر و خزمه‌تكار و سوخته‌كارى په‌یامى نوور و پێشه‌واى نوور( دروودى خواى لێ بێ) بین.
ژین نوورین كه‌ن به‌و ڕه‌حمه‌ته به‌و جوانییه و به‌و نیعمه‌ته، خۆتان ئاسا هه‌لهه‌له‌ى شادى و ئازادى و سه‌ركه‌وتن لێ بده‌ن، جێگه دارى و براوه‌یى و سه‌رفرازى و ڕۆح بڵندى به ده‌نگى به‌رز و بڵند به‌گوێى هه‌موو جیهاندا بچڕن.
بۆچوونه‌کان